بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەكان ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردەبێت و سبەینێ ئەگەری بەفرو بارانبارین لە چەند ناوچەیەك هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاویكردووەتەوە تێیدا هاتووە، لە پارێزگای هەولێر ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت و سبەینێ ئەگەری بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان لە كاتەكانی شەودا هەیە.
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، لە پارێزگای سلێمانی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور .
ئاماژە بەوەكراوە، لە پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لەكاتەكانی ئێوارە لەهەندێك ناوچە نمە باران دەبێت و ئەگەری بەفرێكی كەم لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە و لەپارێزگای كەركوك-یش ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.