سانچێز بۆ پاریس: 48 کاتژمێر مۆڵەتتان پێدەدەم

ڕیناتۆ سانچێزی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی لیل، مۆڵەتی 48 کاتژمێر بە بەڕێوەبەرانی پاریس سان جێرمان دەدات تاوەکو گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی، ڕیناتۆ سانچێزی پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی لیلی فەرەنسی لەلایەن یانەکانی پاریس سان جێرمان و میلانی ئیتاڵییەوە داواکراوە.

پاریس سان جێرمان 10 ملیۆن یورۆی بۆ گواستنەوەی پێشکەش کردووە، بەڵام یانە فەرەنسییەکە ئەو بڕە ڕەتدەکاتەوە و داوای 28 ملیۆن یورۆیان کردووە، یاریزانەکە پاریسی هەڵبژاردووە، بەڵام نوێنەرانی پاریس بێدەنگییان هەڵبژاردووە و جموجۆڵەکانیان ڕاگرتووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، سانچێز خۆڕاگری لەدەستداوە و پەیامێکی ئاڕاستەی پاریس کردووە، تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەگەر لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا گرێبەستەکەی واژۆ نەکەن، ڕاستەوخۆ بە گرێبەستی پێشکەشکراوی یانەی ئەی سی میلان قایل دەبێت کە 16 ملیۆن یورۆیە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم داوا لە عێراق دەكات كۆتایی بە دەستدرێژییەكانی توركیا بهێنێت

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: توركيا و په‌كه‌كه‌ چيتر نه‌بنه‌ هۆكارى كوشتن و وێرانكارى

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share