بەکارهێنەران چیدی ناتوانن تێپەڕەوشەی نێتفلیکس بە یەکتری بدەن

بەکارهێنەرانی “نێتفلیکس” چیدی ناتوانن تیپەڕەوشە(پاسۆرد)ی خۆیان بدەنە خەڵکانی تر، ئەگەرنا دەبێت باج بە کۆمپانیاکە بدەن.

تۆڕی “ئێن بی سی نیوز”ی ئەمریکی ڕایگەیاند، نێتفلیکس باج لەو بەکارهێنەرانەی وەردەگرێت کە تێپەڕەوشەکانی خۆیان دەدەن بە خەڵکانی تر و مەبەستیش لە خەڵکانی تر، ئەوانەن کە سەر بە هەمان خێزانی بەکارهێنەرەکە نیین.

پلاتفۆڕمی نێتفلیکس لەڕێی ڕاگەیاندنێکەوە کە لە پێگەی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئەمەی پشتڕاست کردەوە و ڕوونیشیکردەوە، هەوڵ دەدات هاوبەشیپێکردن(شەیرکردن)ی ئەژمارەکانی نێتفلیکس لە نێوان ئەندامەکانی خێزانێکدا ئاسانتر بکات، ئەمە هاوکاتی زیادکردنی چەندین تایبەتمەندیی دیکە.

“نێتفلیکس” هاوبەشیکردنی تێپەڕەوشە لەلایەن بەکارهێنەرانەوە بە هۆکاری کەمبوونەوەی تواناکانی “وەبەرهێنان لە زنجیرە و فیلمی نوێ و ناوازە”دا دادەنێت، بۆیە لەمەودوا وا بڕیارە کە بەرامبەر بەو کردارەی بەکارهێنەران، باج وەربگرێت.

بابەتی پێشتر

ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە سزا قورسەکان دەربازدەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share