بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕابیتەی سەرچاوەکانی ناوچەی ئیجە لە تورکیا، عێراق پلەی یەکەمی گرتووە لەو وڵاتانەی کە بەرهەمی شیرەمەنی تورکیای بۆ هەناردە دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، داهاتی هەناردەکردنی شیرەمەنییەکانی تورکیا 254 ملیۆن دۆلار بووە لەم ماوەیەی کۆتایی ساڵی 2020دا، لەو بڕەش عێراق پلەی یەکەمی گرتووە بە 52.5 ملیۆن دۆلار.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “سعودییە لە پلەی دووەمدایە بە بڕی 42 ملیۆن دۆلار، ئیمارات لە پلەی سێیەمدایە بەبڕی 16.8 ملیۆن دۆلار، کوەیتیش لە پلەی چوارەمدایە بە بڕی 13.6 ملیۆن دۆلار، هەروەها میسر لە پلەی پێنجەمدایە بە بڕی 12.1 ملیۆن دۆلار.
عێراق بەڕێژەیەکی گەورە بەرهەمی شیرەمەنی لە ئێران و تورکیا هاوردە دەکات، لەبەرامبەر ئەوەدا بەڕێژەیەکی کەمتر لە سعودییە و کوەیت هاوردە دەکات، لەکاتێکدا بەرهەمی ناوخۆی شیرەمەنی کێبڕکێی گەورە دەکات بەرامبەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان.