نرخی دۆلار دابەزی

دۆلاری ئەمریكی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی دۆلار بەراورد بە پێشووتری دابەزیوە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە بەمجۆرەن؛

100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە 145 هەزار و 600 دیناری عێراقی

100 یۆرۆ بەرامبەرە بە 176 هەزار و 500 دینار

100 پاوەند بەرامبەرە بە 204 هەزار دینار

100 لیرەی تورکی بەرامبەرە بە 21 هەزار دینار

100 هەزار تمەنی ئێرانیش بەرامبەرە بە شەش هەزار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share