قەڵەوی كاریگەریی گەورەی لەسەر تەمەن هەیە

نەخۆشییەكانی پەیوەندیدار بە قەڵەوی هۆكاری سەرەكی مردن بووە.

توێژینەوەیەكی نوێ گەیشتە ئەو ئەنجامەی قەڵەویی لە ناوەندی تەمەندا، دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی تەمەنی مرۆڤ بە نزیكەیی پێنج ساڵ.

زانایان كە چاودێریی نزیكەی 30 هەزار كەسیان بۆ ماوەی تا 50 ساڵ كرد لەوانەی خاوەن كێشی تەندروستن، ناوەندی مردنیان لە تەمەنی 82.3 ساڵیدا بووە، بەڵام ئەو كەسانەی بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن تەنها 77.7 ساڵ بووە.

توێژەرانی زانكۆی نۆرس وسترن لە شیكاگۆ چاودێری ئەنجامەكانیان كرد و لە توێژینەوەیەكدا دەڵێت، دوور لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردنی ئەو كەسانەی بەدەست زیادەی كێشەوە دەناڵێنن، دەركەوتووە نەخۆشییەكانی پەیوەندیدار بە قەڵەوی هۆكاری سەرەكی مردن بووە.

بە پێنج خۆراكی ئەفسووناوی ماڵئاوایی لە چەوری ورگ بكە

توێژەران دەڵێن، ئەو كەسانەی بەدەست زیادبوونی كێش و قەڵەوییەوە دەناڵێنن خواستیان بەلای ژیانێكی درێژتر بە تەندروستیی باشەوە كەمترە لەو كەسانەی خاوەن كێشی ئاسایین.

توێژینەوەكە لە كۆتاییدا دەڵێت، ئەو كەسانەی قەڵەون ساڵانە پارەیەكی زۆر زیاتر خەرجدەكەن، بەراورد بەوانەی كێشی تەندروست و ئاساییان هەیە.

بابەتی پێشتر

تا یەكشەممە دابەشكردنی مووچە كۆتایی پێدێت

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕینی دەرماڵەی كەسوكاری شەهیدان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاژن واز لە خواردنەوە دەهێنێت

شاژنی بەریتانیا دەیەوێت بەتەواوی واز لە خواردنەوە كهولییەكان بهێنێت. بەپێی میدیاكانی بەریتانیا، بڕیارەكەی ئەلیزابێس-ی دووەم، شاژنی بەریتانیا بەهۆی…
Total
0
Share