بە پێنج خۆراكی ئەفسووناوی ماڵئاوایی لە چەوری ورگ بكە

ڕێگایەك بۆ ڕزگاربوون لە هەندێك لە چەورییەكان خواردنە

زۆرێك هەوڵی بێوچانیان داوە بۆ ڕزگاربوون لەو چەورییانەی لە ورگ و هەندێك شوێنی دیكەی جەستەدا كۆدەبنەوە، كۆبوونەوەی ئەو چەورییانە هەندێكجار دەبێتە هۆكاری ناشیرینی و بێزاری بۆ كەسەكان، خراپترینیشیان ئەو جۆرەن كە لەناوەوەن و لە ڕووكاردا دەرناكەون.

چەورییەكانی ناوەوە (الدهون الحشوية) ئەو چینانەی چەورین كە لەنێو سكدا كەڵەكەدەبن، بێئەوەی لە پێستدا دەربكەون، ئەم جۆرە مەترسین بۆسەر تەندروستیی جەستەی مرۆڤ بەتایبەت ئەگەر لە ئاستی سروشتی خۆیان زیادبكەن.

مەترسیی ئەم جۆرە چەورییانە ئەوەیە هەلی تووشبوون بە كۆمەڵێكی زۆری نەخۆشییەكان وەك شێرپەنجە و جگەر زیاددەكەن.

تاكە ڕێگای دیاری ڕزگاربوون لە كێشی زیادە و قەڵەوی، پەیڕەوكردنی ڕێجیم و كەمكردنەوەی خۆراكە سەرەڕای ڕاهێنانە جەستییەكان، بەڵام ڕێگایەك بۆ ڕزگاربوون لە هەندێك لە چەورییەكان خواردنی خۆراكە.

خۆراكی گونجاو بۆ لەناوبردنی چەورییەكانی ناوەوە پێنج دانەن، بەتایبەت بۆ ئەوانەی تەمەنی 50 ساڵییان تێپەڕاندووە، وەك ئەوەی سایتی eatthisی تایبەت بە خۆراك بڵاویكردووەتەوە و ئەوانیش بریتین لە:

زیرە: ئەگەر دەتەوێت ڕێگایەك بگریتەبەر بۆ كەمكردنەوەی چەوری و تام و چێژ لە خواردنە خوازراوەكانت ببەیت، زیادكردنی زیرە بۆ ژەمەكانت لەبیرمەكە.

هاڕدراوی مۆزی سەوز: شارەزایان دەڵێن هاڕدراوی مۆزی سەوز كە بە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی زیادكردنی بەرگریی بریبایۆتیك دادەنرێت، وادەكات خانەكان زیاتر وەڵامدانەوەیان بۆ ئەنسۆلین هەبێت، لە كۆتاییشدا دەبێتە هۆی ڕێگری لە كەڵەكەبوونی چەوری لە دەوری كەمەر.

دەنكۆڵەی لۆپین (ترمس): بە زیادكردنی بێت بۆ ناو زەڵاتە یان خواردنی لەگەڵ شۆربا، لۆپین بە ڕێگایەكی ئاسان و بەچێژی كەمكردنەوەی چەوری ناوەوە دادەنرێت.

ماسی: ماسیی دەوڵەمەند بە ترشی (ئۆمیگا 3) وەك سەلەمۆن تەنها هاریكاریی تەندروستیی دڵت ناكات، بەڵكو دەتپارێزێت بە ڕزگاركردنت لە چەورییە مەترسیدارەكان.

شارەزایان كەمیی (ئۆمیگا 3) و ئەو ڤیتامینانەی لە ماسیدا هەن وەك ڤیتامین (دی) دەبەستنەوە بە زیادبوونی چەوریی ناوەوە.

سەوزە گەڵا تێرەكان: سپێناخ و توور دەوڵەمەندن بە سەرچاوە خۆراكییەكان، لەهەمانكاتدا، هاوكاریت دەكەن بۆ ڕزگاربوون لەو چەورییانەی لە سك و كەمەردا كەڵەكە دەبن.

خواردنی بە سركە خۆشكراو: ژەمە بە سركە خۆشكراوەكانی وەك قەڕنابیت و كەلەرم بە مزری كە هەندێك بە تەنها و هەندێكی دیكە لەگەڵ ژەمی دیكەدا دەیانخۆن، هۆكاردەبن بۆ لەدەستدانی چەوری.

پێشتر چەندین توێژینەوە زیادبوونی بەكتریای سوودبەخشی گەدەیان بە كەمبوونەوەی كەڵەكەبوونی چەوریی ناو جەستە بەستووەتەوە، هەروەك ئاماژەیان بەوەداوە كە خواردنە بە سركە خۆشكراوەكان هاریكاردەبن لە باشكردنی هەرس و ڕێكخستنی كێش و كەمەر.

بابەتی پێشتر

واریەرز و لەیکەرز لە سەرکەوتنەکانیان بەردەوامن

بابەتی دواتر

عێراق لە دادگای دادی نێودەوڵەتی سكاڵا لەدژی ئێران تۆماردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share