پۆشاکێک چارەسەری نەخۆشییەکانی پێستت دەکات

جیهانی مۆدە و پیشەسازی جلوبەرگ لە سەردەمی ئێستادا بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و هەوڵی زۆری بۆ گۆڕانکاری تێدادراوە و گەیشتووە بە قۆناغێک پۆشاک بۆ چارەسەی بەشێک لە نەخۆشییەکانی پێست بەکاربهێندرێت.

یەکێک لە مارکە بەناوبانگەکانی جیهان کە بارەگاکەی لە هۆنگ کۆنگی چینە پۆشاکێکی دیزاین کردووە، کە چارەسەری هەوکردنی پێست و سووربوونەوە و خوران دەکات.

ئەم پۆشاکە بە شێوەیەک پەرەی پێدراوە کە لە چەندین شانەی زیرەک پێکهاتووە، کە پلەی گەرمای لەش رێکدەخات و بەکتریاکان لەناودەبات و پێست لە تیشکی خۆر دەپارێزێت و وای لێدەکات بە شێوەیەکی باشتر هەناسەبدات، بەمەش یارمەتیدەر دەبێت لە زۆرێک لە نەخۆشییەکان بیپارێزێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share