ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕینی دەرماڵەی كەسوكاری شەهیدان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شەهیدانی سلێمانی ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی بڕینی دەرماڵەی بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان بڵاوكردەوە و دەڵێت، دەرماڵەی خێزان‌ و منداڵی بەشێك لەو واریسانە بڕاوە كە پشتگیرییان نەهێناوە بۆ ئەوەی دەرماڵەكانیان بۆ نوێ بكرێتەوە.

ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نوێكردنەوەی لیستی مووچەی شەهیدانەوە، دەرماڵەی خێزان‌ و منداڵی بەشێك لەو واریسانە بڕاوە كە پشتگیرییان نەهێناوە بۆ ئەوەی دەرماڵەكانیان بۆ نوێ بكرێتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، ئەو هەنگاوە ڕێوشوێنێكی داراییەوە ‌و هەر كاتێك پشتگیرییان هێنا دەرماڵەكانیان بۆ دەبەسترێتەوە ‌و ئەو بڕە پارەیەشیان بۆ خەرج دەكرێتەوە كە لێیان بڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: شاندێك پێكهاتوون لە سەرۆك وەزیران و جێگرەكەی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەچنە بەغداد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو لایەك هەوڵمانداوە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربكەین و دەشڵێت، “ئێمە كێشەكانمان لەگەڵ بەغداد…
Total
0
Share