دۆخی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕی سعودی گەیشتووە بەچی؟

یانەى نەسڕی سعودی لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بەردەوامە و ئامانجی ئەوەیە پێش سەری ساڵ هەموو شتێک کۆتایی پێبهێنێت

بەپێی وتەى مارسیلۆ سالازار بەڕێوەبەری وەرزشی یانەى نەسڕ، گفتوگۆکان بەرەو پیشچونی بەخۆوە بینیوە و نزیکن لە یەکلایی کردنەوەى گرێبەستەکە.

لێدوانی بەڕێوەبەری کارەکانی یانەى نەسڕ:

– ناتوانم هیچ شتێک بڵێم لەسەر گرێبەستی ڕۆناڵدۆ، بە بەڵێ و نەخێر ناتوانم وەڵام بدەمەوە

– دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین تا کۆتایی ساڵ چی ڕوودەدات

– وەک دەیبینن، گفتوگۆکان زۆر قورسن، تەنها بابەتەکە پەیوەندی بە یانەکەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە هەموو وڵاتەکەوە هەیە، پێویستە بەرپرسانی باڵا قسەى تیا بکەن

– ئەوەى دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ڕۆناڵدۆ یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی پێ، هەمیشە نمونە بووە بۆ ئێمە لە ڕووی خواست و بردنەوەوە

– بە سیفەتی ئەوەى کە خۆم پورتوگالیم، هەمیشە پاڵپشتیم کردووە، لەکاتێکی گونجاودا باس لە هەموو وردەکارییەکان دەکەین.

بابەتی پێشتر

دیمەنی دوای بەفربارین لە سعودیە

بابەتی دواتر

چوار یاریزانی پاریس ناتوانن یاریی بکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share