لیستی گرانبەهاترین یاریزانەکانی تۆپی پێ؛ یامال یەکەمە و هالاندیش پێش ئێمباپێ کەوت

پێگەی CIES کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوە داتا و زانیاریی سەبارەت بە یاریزانانی تۆپی پێ، لیستی گرانترین یاریزانەکانی بڵاوکردەوە، لە ڕیزبەندی پێنج یاریزانە یەکەمەکەدا، دوو یاریزانی یانەی شاهانەی تێدایە.

بەگوێرەی لیستەکە، لامین یامال، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە پلەی یەکەمدایە بە 343 ملیۆن یۆرۆیە، گرانبەهاترین یاریزانی جیهانە، ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتیش لە پلەی دووەمدایە و 255 ملیۆن یۆرۆ نرخی یاریزانە نەرویجییەکەیە.

کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید و فەڕەنسا بە 201 ملیۆن یۆرۆ، ناوی لە ڕیزبەندیی سێیەمی لیستەکە دێت، دوای ئەویش لە پلەی چوارەم جود بێلینگهامی هاوتیمی دێت کە نرخی ناوەڕاستکارە ئینگلیزەکە دەگاتە 153 ملیۆن یۆرۆ.

ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیەیە

5- مایکڵ ئۆلیز، هێرشبەری بایرن میونشن 136 ملیۆن یۆرۆ

6- فلۆریان ویرتز، ناوەڕاستکاری یانەی لیڤەرپووڵ 136 ملیۆن یۆرۆ

7- دێسیرێ دۆو، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان 135 ملیۆن یۆرۆ

8- جواو نیڤێس، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان 130 ملیۆن یۆرۆ

9- ئاردا گولەر، ناوەڕاستکاری یانەی ڕیاڵ مەدرید 130 ملیۆن یۆرۆ

10- پێدری گۆنزالس، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا 130 ملیۆن یۆرۆ

11- جولیان ئەلڤارێز، هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی 127 ملیۆن یۆرۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share