(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ بێبەزەییانە مانچستەر یونایتدی گۆڵبارانکرد

لە چێوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی، لیڤەرپوڵ بە ئەنجامێکی گەورە بردنەوەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد تۆمارکرد.

ئەمشه‌و یەکشەممە، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای “ئانفێڵد ڕۆدز” یاریی هەفتەی (26)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر مانچستەر یونایتد ئەنجامدا.

یارییەکە بە ئه‌نجامی حەوت گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “ڕێدز” له‌ خوله‌کەکانی 43، 47، 50، 66، 76، 83، 89 له‌لایه‌ن کۆدی گاکپۆ (دوو گۆڵ)، داروین نونێز (دوو گۆڵ)، محەممەد سەڵاح (دوو گۆڵ)، ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ-وە تۆمارکران.

بەم بردنەوە گەورەیە، لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (42) چووە پلەی پێنجەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ، یانەی مانچستەر یونایتدیش بە (49) خاڵەوە  لە پلەی سێیەمدا هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو بەردەوامبوو.

بابەتی پێشتر

سەدرییەكان دژی سانت لیگۆ خۆپیشاندان دەكەن

بابەتی دواتر

زانیاری لەبارەی دەنگە بەهێزەكەی هەولێر ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share