ئەم سوودە تەندروستییانەی پیازت زانیوە؟

دکتۆرە ئیلێنا سۆلۆماتینا، پسپۆڕی خۆراک ئاماژە بەوە دەکات، پیاز یارمەتیی بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی لەش دەدات و رێژەیەکی بەرزی ڤیتامین C-یشی تێدایە.

ئەو دکتۆرە لە توێژینەوەیەکدا ئاشکرایکردووە، پیاز ماددەی فیتۆکیمیایی سروشتیی تێدایە کە تایبەتمەندیی دژە بەکتریایان هەیە، ئەمەش بەتایبەتی لە وەرزی سەرمادا گرنگە. هەروەها وادەکات چوونەناوەوەی ڤایرۆس و بەکتریاکان بۆ ناو لەش قورستربێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی کەمدەکاتەوە.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەدا کە پیاز دەوڵەمەندە بە کوێرسیتین کە دژەئۆکسانە و موولوولەکانی خوێن بەهێزدەکات؛ پیازی سوور زۆرترین رێژەی کوێرسیتینی تێدایە، لەکاتێکدا پیازی زەرد ماددەکانی بیتا کارۆتین، کارۆتینۆیدەکانی زیاکسانتین و لوتینی تێدایە، کە بۆ تەندروستیی چاو پێویستن.

دەشڵێت، “بەشێوەیەکی گشتی هەر جۆرە پیازێک ماددەی سودبەخشی تێدایە، بۆیە پێویستە بخرێتە ناو بەرنامەی خۆراکەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە بەشێوەیەکی مامناوەند بخورێت، بەتایبەت بۆ ئەوانەی کێشەی گەدە یان پەنکریاسیان هەیە، چونکە پیاز تام و بۆنێکی تیژی هەیە و رەنگە ببێتە هۆی ئازاری ئەو دوو ئەندامەی لەش”.

ئەو پزیشکە رێنمایی ئەو کەسانەش دەکات، کە دوای خواردنی پیاز هەست بە ئازاری گەدە دەکەن، سەرەتا بۆ ماوەیەکی کورت بیکوڵێنن بۆ لابردنی تیژییەکەی، بە وتەی ئەو، “ئەم رێگەیە رێژەی ڤیتامین سی کەمدەکاتەوە، بەڵام یارمەتیی باشترکردنی مژینی بێتا کارۆتین دەدات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت

سامان به‌رزنجى وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییان له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت، ده‌شڵێت، بڕیاری وەزارەتمان بۆ…
Total
0
Share