نەتەوە یەكگرتووەكان 15ی ئازاری بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا دیاریكرد

داوای بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا دەكات فۆتۆ: ڕۆیتەرز

هەر 193 وڵاتە ئەندامەكەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بە كۆی دەنگ پێشنیاری بڕیارێكیان پەسەندكرد كە لەلایەن پاكستان-ەوە پێشكەشكرابوو دەربارەی دیاریكردنی 15ی ئازاری هەموو ساڵێك بە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا (ترس لە ئیسلام).

دەقی بڕیارە ناپابەندەكە داوای “پەرەپێدانی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان دەكات لە سەرجەم ئاستەكان لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە مافەكانی مرۆڤ و جۆراوجۆریی ئاین و بیروباوەڕەكان”.

بریارەكە هەروەها دەڵێت، “بەداخێكی زۆرەوە بۆ سەرجەم كارە توندوتیژییەكان دژ بە كەسەكان لەسەر بنەمای ئایین یان بیروباوەڕیان و، كردەوە ئاراستەكراون دژ بە شوێنی خواپەرستییان، بەهەمان شێوە سەرجەم پەلامارەكان بۆسەر شوێن و پێگە و مەزارگە ئاینییەكان و ئەوانەی ناوی، كە پێشێلی یاسای نێودەوڵەتییە”.

دەقەكەی داواش لە سەرجەم وڵاتانی ئەندام و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان بە كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و كۆمەڵگای مەدەنی و كەرتی تایبەت و ڕێكخراوە ئاینییەكان دەكات “كاری ڕێكخستن و پاڵپشتی بۆ ڕووداوە دیارە جیاوازەكان بكەن بە ئامانجی زیادكردنی هۆشیاری بەشێوەی كاریگەرانە لەسەر سەرجەم ئاستەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا”.

بابەتی پێشتر

پوتین: وڵاتانی خۆرئاوا دەیانەوێت بە سزاكانیان ئابوریی جیهان تێكبدەن

بابەتی دواتر

گۆڕاوێکی نوێ لە ئیسرائیل دەستنیشانکراوە کە تەواو لە کۆرۆنا جیاوازە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share