پوتین: وڵاتانی خۆرئاوا دەیانەوێت بە سزاكانیان ئابوریی جیهان تێكبدەن

سەرۆكی ڕوسیا دەڵێت، “پشتیوانیكردنی وڵاتانی خۆرئاوا لە ئۆكرانیا دەبێتەهۆی خوێنڕشتن و دەڵێت، “ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكەمان ڕزگاركردنی خەڵكی دۆنباسە نەك داگیركردنی ئۆكرانیا”.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتانی خۆرئاوا دەیانەوێت بە سزاكانیان ئابوریی جیهان تێكبدەن و كاردەكەن كە ئابوریی ڕوسیا-ش تێكبدەن، بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

ئاماژەی بەوە كرد، “پێشتر ئۆكرانیا خۆی بۆ شەڕ دژی ڕوسیا ئامادەكردبوو، ئێمە بۆ پاراستنی خەڵكی دۆنباس ئۆپەراسیۆنمان دەستپێكرد و ئامانجمان داگیركردنی ئۆكرانیا نییە”.

پوتین باسی لەوە كرد، “بۆ بەزركردنەوەی ئاستی بژێویی خەڵكی ڕوسیا لە داهاتوودا مووچەی كارمەندان و خانەنشینان زیاددەكەین”.

سەرۆكی ڕوسیا ڕاشیگەیاند، “بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئۆكرانیاوە پێشهات و ئاڵنگەرییەكی مەترسیدارە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئـ.ـێران لە گەرووی هورمز باج لە کەشتییەکان وەردەگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بژاردەی سەربازی بەرامبەر ئێران لەسەر مێزە. مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئـ.ـێران بۆ…
Total
0
Share