دیگۆ سیمیۆنی، ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆمەدرید ستایشی ئاستی بەرزی یاریزانەكانی كرد پاش ئەوەی سەركەوتنیان بەسەر مانچستەر یونایتد بەدەستهێنا.
ئەتلەتیكۆمەدرید بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە مانچستەر یونایتدی بردەوەو سەركەوت بۆ قۆناغی هەشتی چامپیۆنز لیگ.
سیمیۆنی جەختی كردەوە كە ئەوان دڵخۆشن بەوەی لە ڕیزی باشترین هەشت یانەی ئەوروپادا دەبینرێن.
ڕاهێنەری ئەتلەتیكۆمەدرید باسی لەوە كرد بردنەوەكەیان بەهۆی ئاستی هەموو یاریزانەكانەوە بووە و تەنها یەك یاریزان هۆكارنەبووە.