لێپرسراوی کارەکانی ساوول دەگاتە بەریتانیا

لێپرسراوی کارەکانی ساوول نیگوێز، ئەستێرەی ئیسپانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سەردانێک دەگاتە شاری لەندەن، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دوو یانەی زەبەلاح دەست بە دانوستاندن دەکات.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، پۆل پۆگبا ئیدارەی مانچستەر یونایتدی ئاگادارکردووەتەوە، بۆندەکەی نوێناکاتەوە و لە چاوەڕوانی ئۆفەرێکی گونجاوی یانەی پاریس سان جێرماندایە، چاوەڕوانیش دەکرێت یانە زەبەلاحەکەی پاریس 50 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی پێشکەشبکەن.

وەک جێگرەوەی ئەم یاریزانە، بەڕێوەبەرانی مانچستەر یونایتد دەستیان بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ساوول نیگوێزی ناوەندکاری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی لەندەن بکەن بۆ سازکردنی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ، نرخەکەشی چاوەڕواندەکرێت لەنێوان 40 بۆ 50 ملیۆن پاوەنددا بێت.

لەلایەکی دیکەوە، یانەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ ناوەندکارەکەی ئیسپانیا لەسەرهێڵە، بەبۆچونی ڕۆژنامەکانی بەریتانیا، لەنێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوڵ ململانێیەکی دارایی قورس دروستدەبێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوە لەسەر لێدانی لەزگە و لۆگۆی تەكسی ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

کومان سێ یاریزانی بەرشلۆنەی ناوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گالیتێ لە بایرن دەترسێت

کریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دەڵێت ئەگەر بەشێوازی یارییەکانی مارسیلیا و نانت یاریی بکەین، ناتوانین بەسەر پشتی بایرندا…
Total
0
Share