ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن

ئەمشەو لە خول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەدەچن.

لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كاتژمێر 11 دوو یاریی دەكرێن.

یۆڤانتۆسی ئیتاڵی میوانداری ڤیاریاڵی ئیسپانی دەكات، لیلی فەڕەنسی ڕووبەڕووی چێڵسی ئینگلیزی دەبێتەوە.

لە یاریی چوندا یۆڤانتۆس و ڤیاریاڵ بە گۆڵێك یەكسان بوون، چێڵسیش بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە لیلی بردەوە.

ماسیمۆ ئالێگری یۆڤانتۆس جەختی كردەوە لەوەی مۆراتا و فلاهۆڤیچ بەسەرەكی بەشداری یارییەكەی ڤیاریاڵ دەكەن.

هەر ئەمشەو كاتژمێر 11:15 خولەك ، لەخولی ئینگلتەرا یارییەكی بەهێز لە نێوان هەردوو یانەی ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ بەڕێوەدەچێت.

لیڤەرپوڵ لەپلەی دووەمدایە و ئارسناڵیش چوارەمە.

لیڤەرپوڵ هەشت یارییە لەسەر یەك بردنەوە بەدەست دەهێنێت و ئارسناڵیش پینج یارییە لەسەر یەك براوەیە.

لەخولی ئەڵمانیاش كاتژمێر 8:30 خولەك، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی ماینزدەبێتەوە.

دۆرتمۆند بە 53 خاڵ دووەمە و ماینزیش بە 34 خاڵ دەیەمە.

بابەتی پێشتر

چۆن گەندەڵی دەبێتە هۆی وێرانکردنی وڵات؟

بابەتی دواتر

لێدوانی ڕانیگ دوای كرانە دەرەوەی مانچستەر یونایتد لە چامپیۆنزلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share