بنزیمە عەرشی گۆڵکارانی ئەوروپای گرتووە

ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە توانیویەتی لوتکەی ڕیزبەندیی (گۆڵکار و ئەسیست) لە سەرجەم خوولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بگرێت.

لە دوایین یاریی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر مایۆرکا، “بیگ بێنز” ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد و تۆمارکەری گۆڵی دووەم و سێیەمی یانەکەی بوو، هەروەها گۆڵی یەکەمیشی بۆ ڤینیسیۆزی بەرازیلی ڕەخساند، بەو جۆرەش پێگەی خۆی لە ڕیزبەندیی گۆڵکارانی لالیگا بە 22 گۆڵ بەهێزترکرد.

بنزیمە پێش یارییەکەی مایۆرکا هاوشانی لیڤا و سەڵاح لە پێشەنگی ئەو یاریزانانەدا بوو کە زۆرترین گۆڵ و ئەسیستیان تۆمارکردووە (هەریەکەیان لە تۆماری 30 گۆڵدا بەشداربوون)، بەڵام دوای بردنەوە لە مایۆرکا، بنزیمە پێشڕەوی لە دوو گۆڵکارەکەی دیکە وەرگرت.

ڕیزبەندیی باشترین گۆڵکار و ئەسیست لە خوولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا:

  1. 1. کەریم بنزیمە (ڕیاڵ مەدرید): 33 گۆڵ (22 گۆڵ – 11 ئەسیست)
  2. 2. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن): 30 گۆڵ (29 گۆڵ – 1 ئەسیست)
  3. 3. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): 30 گۆڵ (20 گۆڵ – 10 ئەسیست)
  4. 4. کریستۆفەر نکۆنکۆ (لایپزیک): 26 گۆڵ (15 گۆڵ – 11 ئەسیست)
  5. 5. دۆمینیکۆ بێراردی (ساسۆلۆ): 26 گۆڵ (12 گۆڵ – 14 ئەسیست)
  6. 6. تۆماس مولەر (بایرن میونشن): 26 گۆڵ (7 گۆڵ – 19 ئەسیست)
بابەتی پێشتر

ئەم خۆراكانە بۆ مێشك باشترینن

بابەتی دواتر

ئایا ڕوسیا هەڕەشەکانی بۆ جێهێشتنی کەشتییەوانە ئەمریکییەکە بەتەنها لە بۆشایی ئاسمان جێبەجێدەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دی برۆین: هالاند دەگاتە 800

ئەستێرەی بەلجیکی یانەی مانچستەر سیتی، کێڤن دی برۆین پێیوایە ئێرلینگ هالاند دەتوانێت لە کاروانی وەرزشییدا سنووری 800 گۆڵ…
Total
0
Share