بارستە هەوایەكی سارد ڕوو لە هەرێم دەكات

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، لە ئەمشەوەوە كەشێكی سارد ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات، پێشبینی دەكرێت تا ڕۆژی هەینی بەردەوام بێت.

بەشی پێشبینییەكانی كەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، سبەینێش ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، ئەگەرى بەفر لەسەر بەشێک لە ‏ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان هەیە.‏

هەر بەپێی پێشبینییەكان، ئەمشەو بارستە هەوایەکى سارد ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ سبەینێش ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت، پلەکانى گەرما بە چەند پلەیەک نزمدەبنەوە، هەندێك ناوچە، ‏بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبن و لە ناوچە سنووریەکان ئەگەرى بەفر ‏بارین هەیە.  ‏

پێشتریش كەشناسانی عێراق پێشبینیی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرمایان كردبوو، بەوتەی ئەوان نزمبوونەوەكە تا ڕۆژی هەینی دەخایەنێت.

بابەتی پێشتر

پەیامەكانی پشت هێرشەكەی هەولێر ئاشكراكران<br> ڕاپۆرتێكی بەریتانی: ئێران بەئاسانی مووشەكی بالیستی بەهەدەرنادات

بابەتی دواتر

جیاکاری لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەپێناوی دەستکەوتی حزبی و تاکەکەسی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی خانەنشینیی پلەتایبەتەكان ڕوونكردنەوەیەكی دا

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌تیدەكاتەوە هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی موچه‌ی خانه‌نشینیی پلەتایبەتەكان بڵاوكردبێته‌وه‌. لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەزارەتی…
Total
0
Share