قائیمقامی کۆیە: لە سماقوڵی شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەن

قائیمقامی کۆیە، رایگەیاند، لەنێوان دوو خاوەن کەپری گەشتیاریی سماقوڵی شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەن.
تاریق حەیدەری، قائیمقامی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەنێوان دوو کەس کە خاوەنی کەپری گەشتیارین لە سماقوڵی و  خزم و دراوسێی یەکن، شەڕ و پێکدادان روویداوە و بەو هۆیەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، دۆخی تەندروستیی بریندارەکان باشە، و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، قائیمقامی کۆیە رایگەیاند، شەڕەکە بەهۆی کاری رۆژانەی ئەو دوو کەسەوە روویداوە.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەک کۆچبەری کورد هەوڵیانداوە لە ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەدا بگەنە بەریتانیا

دوێنێ لە باکووری فەرەنسا 7 کۆچبەری کورد، لەناو ساردکەرەوەیەکدا ڕزگارکران، ‏کاتێک ویستبوویان لە بەلجیکاوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیا، لەکاتێکدا…
Total
0
Share