جۆرێکی گەنم کە دەستکاریی بۆماوەییەکەی کراوە لەلایەن چینەوە پەسەندکرا

بۆ یەکەمجار حکومەتی چین جۆرێکی نوێی گەنمی بە مەبەستی چاندن و خواردن پەسەندکرد کە دەستکاریی بۆماوەییەکەی کراوە و تایبەتمەندە بە بەرگەگرتنی ئافاتەکان و هێرشی مێرووەکان.

وەزارەتی کشتوکاڵی چین لە راگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی ئەو جۆرە گەنمەی راگەیاند، ئەوەش لە کاتێکدایە کە ساڵی رابردوو پەکین رەزامەندی لەسەر تۆوی گەنمەشامی و سۆیا دەربڕی کە دەستکاریی بۆماوەییان کرابوو بەشێوەیە کە چۆنێتییەکی بەهێزی پێدرابوو تاوەکو بتوانێت بەرگەی ئافاتەکانی ئەو وڵاتە بگرێت، بەڵام هێشتا بەوریاییەوە بەکاردەهێنرێن بەهۆی نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانیان لەسەر تەندروستی.

حکومەتی چین دوو شێوازی گۆڕینی بۆماوەیی پەیڕەو دەکات، یەکێکیان هێنانە ناوەوەی بۆماوەیی رووەکێکە بۆناو تۆوی رووەکێک دیکە، شێوازی دووەمیشیان بە دەستکاریکردنی بۆماوەیی روەکێکە کە پێشتر هەیبووە بۆ باشترکردنی کاراییەکەی و هەندێک لە زانایان شێوازی دووەم بە سەلامەتتر دەزانن وەک لە شێوازی یەکەم.

بەهۆی ئەوەی چین گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەر و بەکاربەری گەنمە لە جیهاندا پەسەندکردنی ئەو جۆرە گەنمە لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە بە دەستکەوتێکی گەورە سەیردەکرێت.

میدیاکانی پەکین ئەوەیان بڵاوکردەوە، ئەمساڵ حکومەت یاسای نوێ پەسەند دەکات سەبارەت بە ناونانی ئەو بەرهەمە بۆماوەییە دەستکاریکراوانەی کە لە بەرهەمە خۆراکییەکاندا بەکاردەهێنرێن.

بابەتی پێشتر

لەبارەی مووچەوە حکومەتی هەرێم پەیامێک ئاڕاستەی مووچەخۆران دەکات

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share