حکومەتی هەرێم بە تێچووی زیاتر لە 381 ملیۆن دۆلار یەکەی نیشتەجێبوونی دابەشکرد

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بە تێچووی زیاتر لە 381 ملیۆن دۆلار چەندین یەکەی نیشتەجێبوونی بە شێوەی پێشەکی درێژخایەن بەسەر هاوڵاتییانی ناوچەی پشدەردا دابەشکرا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە هاتووە، “ئەم پرۆژەیە لە چوارچێوەی کارە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتدایە، کە لە حەوت باڵەخانەی سێ نهۆمی و (84)یەکە پێکھاتبوو، لە ماوەکانی رابردوشدا خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆی بەشێوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆی لەلایەن وەزارەتەوە بۆ دابینکرا کە بەشێوەی پێشەکی درێژخایەن دابەشدەکرێن”.

دوێنێ 16 ی تشرینی دووەم لە شاری قەڵادزێ تیروپشک کرا بۆ ئەو خێزانە کەمدەرامەتانەی کە فۆڕمی وەرگرتنی یەکەکانیان پڕکردبوویەوە.

بابەتی پێشتر

پۆمپەیۆ: پێویستە ئەوروپا و ئەمریکا کاربکەن بۆ ڕاگرتنی کردەوەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بابەتی دواتر

ڕاوێژکاری دارایی کازمی: پێشبینی دەکەین داهاتە نانەوتییەکان لە بودجەدا بۆ %25 بەرزببێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share