د. فازڵ نەبی: كێشەی مووچەی مانگی دوو داهاتی ناوخۆی هەرێمە

د. فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “كێشەی مووچەی مانگی دوو داهاتی ناوخۆی هەرێمە و پێشتر ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە داهاتی ناوخۆی هەرێم 320 ملیار دینار خەمڵێندراوە و دەبووایە 170 ملیار رادەست بكرێت و بۆ مانگی یەك 51 ملیار دینار رادەستكراوە بۆیە ئەو گرفتە دروستبووە”.

راشیگەیاند، پێویستە راستییەكان بخەینەڕوو و ئەگەر حكومەتی عێراق تەواوی بودجە بۆ هەرێم بنێرێت مافی خۆیەتی داوای داهاتی ناوخۆ بە تەواوی بكات و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم وەكو ناوچەكانی دیكە بنێرێت و لەبەرامبەردا هەرێم 50%ی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكات.

وتیشی، “چارەسەركردنی كێشەی مووچەی مانگی دوو كاتییە و لە مانگەكانی داهاتوو سەرهەڵدەداتەوە و پێویستە ئەو كێشەیە بە شێوەیەكی بنەڕەتی چارەسەربكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەتی عێراق دەیەوێت ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوابخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “حكومەتی عێراق داوای وردەكاریی لیستی مووچە و میلاكات لە هەرێمی كوردستان دەكات، دەشڵێت،…
Total
0
Share