گورچیلەکانت لەمەترسیدان.. 10 ئاماژە کە نابێت پشتگوێیانبخەیت

گورچیلەکان لەبچوکترین ئەندامەکانی جەستەن، بەڵام ئەرکیان لە گرنگترین و هەستیارترین ئەرکەکانە، کاریان پاڵاوتنی خوێن و پاککردنەوەی خوینە لە ژەهرەکان.

گورچیلەکان کاردەکات بۆ پاڵاوتنی 20 بۆ 150 لیتر خوێن، کە نزیکەی لیترێک بۆ دوو لیتر میز وەک پاشەڕۆ دەکاتەدەرەوە.

بەپێی ناوەندی کۆنترۆڵ و چاودێریکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC، لە هەموو 10 کەسێکی ئەو وڵاتە یەکێکیان نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەنیان لەگەڵدایە (CKD)، ئەو ژمارەیەش بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە.

شارەزایانی پزیشکی پێیانوایە، زۆریی ژمارەی ئەوانەی نەخۆشیی گورچیلەی درێژخایەنیان لەگەڵدایە بۆئەوە دەگەڕێتەوە نەخۆشەکان هیچ نیشانەیەکیان تێدە دەرناکەوێت تاوەکو دەگەنە دۆخێک پێویستیان بەبینینی بەپەلەی پزیشک دەبێت.

10 ئاماژە دەریدەخەن گورچیلەکانت لەمەترسیدان:

یەکەم: گۆڕانکاری لە میزدا: لەکاتێکدا تێبینیت کرد ڕەنگی میز گۆراوە بۆ ڕەنگێکی تۆخ، یان لە شەودا چەندجارێک پێویستت بە میزکردنە پێویستە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەیت.

دووەم: هەڵاوسانی پەلەکان، هەرکاتێک هەڵاوسان لە پەلەکانتدا ڕوویدا ئەو نیشانەیە بۆ تووشبوونت بە نەخۆشیی گورچیلە.

سێیەم: کورتی هەناسە، ئەگەر نەتتوانی هەناسەی قوڵ بدەیت ئاماژەیەکە بۆ کۆبوونەوەی شلە لە سییەکانتدا و پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

چوارەم: وشکبوونەوە، سووربوونەوە و هەستیاریی پێست.

پێنجەم: گۆڕانی تامی دەم، هەندێک کات بەهۆی زۆر کۆبوونەوە و ژەهراوی بوونی جەستە تامی دەم دەگۆڕێت.

شەشەم: لاوازیی بیرەوەری، کۆبوونەوەی ژەهرەکان لە جەستەدا وادەکات ئۆکسجینی تەواو نەگات بە ئەندامەکانی دیکە، لەناویشیاندا مێشک، ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازی بیرەوەری و ناڕوونی مێشک.

حەوتەم: ئازاری لاتەنیشتەکانی پشت، ئازاری بەشی خوارەوەی پشت بەمانای تێکچوون و لەناوچوونی گورچیلەکان دێت، لەبەرئەوە گورچیلەکان دەکەونە ئەو بەشەی جەستەوە.

هەشتەم: ماندوێتی، گورچیلەکان هۆرمۆنێک بەرهەمدەهێنن بەناوی EPO کە بەشێوەیەکی سەرەکی لە خڕۆکە سوورەکانی خوێندا زیاددەکەن، کە ئۆکسجین هەڵدەگرن بۆ سەرجەم ئەندامەکانی جەستە، کێشە لە گورچیلەکان ئەم هۆرمۆنە کەمدەکاتەوە و دەبێتەهۆی هەستکردن بە ماندوێتی.

نۆیەم: ڕشانەوە و دڵتێکهەڵاتن.

دەیەم: بەبەردەوامی هەستکردن بە سەرما و گرژبوون.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس فرسەتی دوو یاریزان لە چێڵسی دەهێنێت

بابەتی دواتر

پێنج شیعری ژنە شاعیرێکی ڕوسی بە 1.5 ملیۆن ڕوبڵ دەفرۆشرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share