پێنج شیعری ژنە شاعیرێکی ڕوسی بە 1.5 ملیۆن ڕوبڵ دەفرۆشرێن

پێنج شیعری مارینا تسڤیتایڤا ژنە شاعیری ڕوسی لە زیادکردنێکدا بە 1.5 ملیۆن ڕوبڵ فرۆشران.

بەپێی ڕاگەیاندنێکی فەرمی لە پێگەی “لیتفۆند”ەوە، ڕەشنووسێکی دەگمەنی پێنج شیعر لە دیوانی “تەمی ئەوین” کە مارینا تسڤیتایڤا ژنە شاعیری بەناوبانگی سەدەی بیستەمی ڕوسی نووسویەتی، لە زیادکردنی “لیتفۆند”ی مۆسکۆ بە 1.5 ملیۆن ڕوبڵ فرۆشرا.

مێژووی ڕەشنووسەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1917، کە بە ڕێکەوت دەکاتە هەمان ساڵی هەڵگیرسانی شۆڕشی ڕوسیا.

مارینا تسڤیتایڤا (1892 – 1941) ژنە شاعیرێکی بەناوبانگی سەدەی پێشووی ڕوسیایە و بە شێوازی نووسینی کاریگەر و ژنانەی بەناوبانگە.

بابەتی پێشتر

گورچیلەکانت لەمەترسیدان.. 10 ئاماژە کە نابێت پشتگوێیانبخەیت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share