تەندروستیی جیهانی: خۆتان لە تیشكی سەروو وەنەوشەیی بپارێزن

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، تیشكی سەروو وەنەوشەیی ساڵانە هۆكاری 1.5 ملیۆن حاڵەتی تووشبوونە بە شێرپەنجەی پێست.

رێكخراوەكە رێنماییەكانی خۆپارێزییشی دیاریكردووە بە گەڕان بۆ شوێنی سێبەر بۆ دووركەوتنەوە لەو جۆرە تیشكە، لەبەركردنی جلوبەرگی پارێزەر، چاویلكەی بەر خۆر و كڵاو، سەرەڕای بەكارهێنانی كرێمی پارێزەر لە تیشكی خۆر.

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما شارەزایانی بواری تەندروستی هۆشداری لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر دەدەن و دەڵێن، کاریگەری مەترسیدار لەسەر پێست جێدەهێڵێت.

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن، “هەتا بەرکەوتنی تیشکی خۆر زیاتربێت ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتردەبێت”.

ئاماژە بەوەشدەکەن، “نیشانە سەرەتاییەکانی شێرپەنجەی پێست سەرەتا لە پەلەکانەوە دەردەکەون و بە سەرنجدانیان باشتر دەتوانیت نەخۆشییەکە دەستنیشانبکرێت و چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەو برینانەی لەسەر پەلەکان دەردەکەون گەورەن و بە زوویی زیاددەکەن”.

جگە لەو نیشانانەی باسکران پێنج نیشانەی دیکە هەن کە شێرپەنجەی پێستیان پێدەناسرێتەوە لەوانەش:

– دەرکەوتنی خاڵی قەبارە گەورە لەسەر پێست
– خاڵەکان رەنگیان جیاوازە
– خاڵەکان بە تێپەڕبوونی کات قەبارە و رەنگیان دەگۆڕێت
– خاڵی هەڵاوساو
– خوێنبەربوون یان خورانی خاڵەکان.

بە وتەی شارەزایان، “نیشانە سەرەتاییەکان لە ژناندا لە پێیەکانەوە دەستپێدەکەن، بەڵام لە پیاواندا بە زۆری لە پشت و سک دەردەکەون”.

بابەتی پێشتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: جەژنی قوربان ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی

بابەتی دواتر

قائیمقامیەت: بۆ قوربانیكردن روو لە كوشتارگەی نوێی سلێمانی بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامۆژگاریی دیكەی هەیە.. WHO بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن لەگەڵ ڕاگرتنی گەشتە ‏ئاسمانییەكان نییە

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاری لەبارەی گەشتکردن بۆ ناوچە مەترسیدارەکانی بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بڵاودەکاتەوە و داوا دەکات ئەو کەسانەی پێشتر…
Total
0
Share