تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئێمە بە رەسمی رایدەگەیەنین کە ناچینە ژێر باری ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی کردوویەتی بۆ بەئەهلیکردنی تاقیگەی نەخۆشخانە حکومییەکان و رێگە بەوە نادەین”.

وتیشی، “بەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندروستی تاقیگەکانی هەڵەبجە نزیکەی 10 ئەوەندەی ئێستا داهاتیان پێویستە، ئەوەش بەهەدەردانی داهاتی گشتییە و پێویستە ئەو پارەیە لە شتی پێوستدا خەرجبکرێت”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە هیوادارین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش بگەنە ڕێككەوتن.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 434 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ ئەنجامدراون

لە ماوەی مانگی رابردوودا 434 بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ لە سلێمانی ئەنجامدراون. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
Total
0
Share