کۆبوونەوەی هەرێم و عێراق لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت دواخرا

ئەو کۆبوونەوەیەی تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دواخرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیاربوو ئەمڕۆ لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەنجامبدرێت، لەسەر داوای بەغداد دواخرا.

رۆژی 25ی ئازاری 2023، بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتیی پاریس لەسەر سکاڵایەکی عێراق، هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە راگیرا.

رۆژی 16ی شوباتی 2025، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینیدەکرێت کۆتایی مانگی ئازاری 2025 پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، بەڵام ئێستا بەرەو کۆتایی مانگی نیسان دەڕۆین هیچ وادەیەکی رەسمی بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە دیارینەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان خشتەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەدەکات

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پلەبەرزکردنەوە، داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان کردووە خشتەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادەبکەن. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی…
Total
0
Share