وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەسەر هێرشە مووشەكییەكەی هەولێر، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداد بانگێشتدەكات.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداد بانگێشتكراوە و نیگەرانییەكانی حكومەتی عێراقیان سەبارەت بە هێرشە مووشەكییەكەی ئێران بۆسەر هەولێر گەیاندووەتە باڵیۆزی ئەو وڵاتە و داوای ڕوونكردنەوە لە ئێران دەكەن.
شەوی ڕابردوو بە 12 مووشەك هێرشكرایەسەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، هێرشەكەیان ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.