عێراق لەبارەی هێرشەكەی سەر هەولێرەوە داوای ڕوونكردنەوە لە ئێران دەكات

عێراق لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی سەر هەولێرەوە داوای ڕوونكردنەوە لە ئێران دەكات و دەڵێت، “چاوەڕوانی هەڵوێستی سەركردایەتیی سیاسیی ئێران دەكەین دژی ئەو دەستدرێژییە بوەستێتەوە”.

ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە بەسەرۆكایەتیی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە، ئامانجی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی هێرشە مووشەكییەكەی سەر شاری هەولێر بوو، وەك ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنەكە دەڵێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، جەختدەكاتەوە كە ئەو دەستدرێژییەی بە مووشەك لە ئێرانەوە كرایەسەر شاری هەولێری عێراقی، دەستدرێژیكردنە بۆسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش لەنێوان عێراق و ئێران و پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ، هەروەك پێشێلكردنی یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەكانە”.

دەشڵێت، “عێراق پێشتر دژایەتیی خۆی نیشانداوە بەرامبەر بە پێشێلكردنی سەروەرییەكەی و بەكارهێنانی خاكەكەی بۆ پاكتاوكردنی ململانێی نێوان وڵاتان و لایەنەكان، هەروەها دژی بەكارهێنانی خاكەكەیەتی بۆ دەستدرێژیكردنەسەر وڵاتانی دراوسێ”.

ڕاگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاشكرایكردووە، “عێراق لەڕێگەی كەناڵە دیپلۆماتییەكانەوە داوای ڕوونكردنەوەی ڕوون و ڕاشكاوی لە ئێران كردووە و چاوەڕوانی هەڵوێستی سەركردایەتیی سیاسیی ئێران دەكات دژی ئەو دەستدرێژییە بوەستێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەنووسێک داهاتووی مێسی و نێیمار ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی نۆ تۆمەتباری لەسێ‌ چالاكی جیادا ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەكەی عێراق ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی لەشكركێشییەكانی توركیا ئامادەكرد و پێشكەشی كازمی دەكات

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاپۆرتێكیان لەبارەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share