مەکتەبی سیاسیی پارتی رایدەگەیەنێت، ئەگەر تا پێش جەژنی قوربان وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێم نەنێرێت، هەڵوێستی جیددییان دەبێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “رای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە کە حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتە و بە سیاسیکردنی قووتی خەڵکە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی پارتیدا هاتووە، ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان، ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان رەوانە نەکرێت هەڵوێستی جددیمان دەبێت و رایدەگەیەنین.