پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لە سێ چالاكی جیادا نۆ تۆمەتباریان بەتۆمەتی جیاواز دەستگیركرد .
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، لە چالاكییەكەدا و لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە بووبونە هۆی بێزاركردنیان، لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون .
پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەش كردووە، لەچالاكییەكی تردا توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێن كە ویستبویان هەڵبكوتنە سەرهاوڵاتییەك و تەقەی لێبكەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەكاتی دەستگیركرنیشیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.
ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی دەرچوونی هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی نوسینگەی بەكرەجۆ توانرا تۆمەتبارێكی تر بەناوی (ه ، س ، م ) دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە بەتۆمەتبار بووە.