باڵیۆزى ئهمریكا له عێراق لهسهر هێرشهكهى شهوى ڕابردووى ههولێر ڕایدهگهیهنێت، پێکهاتەکانی سەر بە “ڕژێمی ئێران” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە.
ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهى بهوهكردووه، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانکارییە دەکات کە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا”.
تولهر دهشڵێت، “پێکهاتەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە، لەبەرامبەر ئەم پێشێلکارییە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی کەسانی مەدەنیی بێتاوان”.
وتهكانى باڵیۆزى ئهمریكا له كاتێكدایه، شهوى ڕابردوو بە 12 مووشەكى بالیستى هێرشكرایە سەر هەولێر، سوپای پاسدارانی ئێران-یش بەرپرسیارێتیی هێرشەكەی لە ئەستۆگرت و ڕایگەیاند، هێرشەكەیان ناوەندێكی ستراتیژیی ئیسرائیلی كردووەتە ئامانج.