(ڤیدیۆ) وێستهام چێڵسی ڕاگرت و چانسی لوتکەی بەخشییە مان سیتی

یانەی وێستهام لە لەندەن ستادیەم ڕووبەڕووی یانەی چێڵسی بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی وێستهام کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی وێستهام یونایتد لە لەندەن ستادیەم میوانداریی یانەی چێڵسیی یەکەمی ڕیزبەندی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی (3-2) لەبەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی چێڵسی لە خولەکەکانی 29، 44 لەلایەن تیاگۆ سیلڤا و مەیسن ماونتەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی “هامەرز”یش لە خولەکەکانی 40، 56، 87 لەلایەن مانوێل لانزینی (پەناڵتی) و جارود بۆین و ئارسەی ماسواکوەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، چێڵسی بە 33 خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ بەردەوامبوو، لەبەرامبەردا یانەی وێستهام کە لەم وەرزەدا یەکێکبووە لە باشترینەکان، بە 27 خاڵەوە لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەدا جێگیربوو، چانسی ئەوەشی بەخشییە یانەی مانچستەر سیتی کە خاوەنی (32) خاڵە، پلەی یەکەمی ڕیزبەندی بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌ تەمەنی 12 ساڵی بەسەرەوە ڤاکسینیان پێدەدرێت

بابەتی دواتر

نرخی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجەکانی سلێمانی چۆن دیاریکراوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share