عێراق.. 21 تاوانبار بە “تیرۆر” لەسێدارەدران

هۆڵی دادگایەكی عێراقی فۆتۆ: AFP

دەسەڵاتدارێتی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر 21 تاوانباری “تیرۆر” لە بەندینخانەی حوت لە ناسرییە جێبەجێكرد.

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم بڵاویانكردەوە، ئەوانەی سزاكەیان بەسەردا جێبەجێكراوە پێشتر بەپێی مادەی 4ی یاسای ڕیشەكێشكردنی تیرۆر سزادراون و خەڵكی پارێزگاكانی (موسڵ، ئەنبار، بەغداد، بەسڕە و زیقار) بوون.

پێشتر چەندین جار عێراق ڕوبەڕووی ڕەخنەی وڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بوەوە بەهۆی جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانەوە، لای خۆیەوە ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند عێراق ژمارەی لەسێدارەدانەكانی زیادكردووە بەجۆرێك نزیكەی 52 سزای لە ساڵی 2018 جێبەجێكردووە و ئەو ژمارەیە لە ساڵی 2019 بەرزبووەتەوە بۆ لانی كەمی 100 لەسێدارەدان.

بەپێی یاسا عێراقییە بەركارەكان سزای لەسێدارەدان بەبێ ڕەزامەندی سەرۆككۆمار جێبەجێناكرێت، كە ئەمەش پاش كۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی دوای پێشكەشكردنی داوای پێداچوونەوە دەبێت.

بابەتی پێشتر

كەی سەردەمی دەمامك كۆتایی دێت؟

بابەتی دواتر

بەفر چەند ناوچەیەكی باكوور و باشووری كوردستان سپی پۆش كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share