لە كاردانەوەی هێرشەكانی ئەمشەوی سەر شاری هەولێردا، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هەولێر لەژێر ئاگری دۆڕان و شەرمەزاریدایە و چۆكدانادات”.
لە پەیامەكەیدا كە لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، ڕێبەری ڕەوتی سەدر نووسیویەتی، “هەولێر لەژێر ئاگری دۆڕان و شەرمەزاری و باری برسیكردندایە.. وەك ئەوەی كورد عێراقی نەبن. بەڵكو ئەوان سییەكانی عێراقن و بەشێكی جیانەبووەوەین”.
سەدر جەختدەكاتەوە كە “هەولێر چۆكدانادات تەنها بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت” و دەڵێت، “سڵاو و خۆشەویستیی منتان پێشكەش هەولێر و كورد.. با ئارامبگرین تا بەدیهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی”.