عامری داوای هێوركردنەوەی دۆخەكە لە لایەنەكان دەكات

سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح داوا لە لایەنەكان دەكات کاروبارەکان بۆ دادگا و ئەو لیژنە ھونەرییانە بەجێبھێڵن کە دروستکراون بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو ڕووداوانەی بەمدواییە ڕوویانداوە و دۆخەکەش لەڕووی میدیاییەوە ھێوربکەنەوە.

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “داوا لە ھەموو لایەنەکان دەكەم کاروبارەکان بۆ دادگا و ئەو لیژنە ھونەرییانە بەجێبھێڵن کە دروستکراون بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕووداوەكانی ئەمدواییە ڕوویانداوە، لەوانەش بە ئامانجگرتنی خۆپیشاندەران و ھێرشکردنەسەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران”.

عامری باسی لەوەشكردووە، “هەمووان متمانەمان بە دادگا و داپەروەری هەیە، بۆیە هیوادارین هەمووان پابەندبین بە هێوركردنەوەی دۆخەكە، چونكە عێراق بەرگەی گرژیی زیاتر ناگرێت”.

سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح دەشڵێت، پارێزگاری لە ئاسایشی عێراق بەرپرسیارێتیی هەمووانە.

ئەم قسانەی ھادی عامری دوای سەردانەکەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ بەغداد دێت لەدوای هێرشكردنەسەر ماڵی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

بابەتی پێشتر

پاڵەوانێتیی فۆرمولا 1 بەرەو کۆتایی دەچێت و مێرسیدس لە مەترسیدایە

بابەتی دواتر

عێراق پارە دەداتە ئەو كۆچبەرانەی لە بیلاڕوسیا و پۆڵەنداوە دەگەڕێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share