لەبەرئەوەی دژی ڕوسیا نییە، قورسترین سزایاندا

لەبەرئەوەی ئامادەنەبوو ئیدانەی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا بکات، یاخود لە پۆستی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەیەکەی ڕوسی دەستلەکاربکێشێتەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیا بڕیاریدا سزای توند بەسەر ئەناتۆلی تیمۆشوکدا بسەپێنێت.

تیمۆشوک، ئەفسانە و کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا بێدەنگی هەڵبژاردووە و بە وشەیەکیش ئیدانەی ڕوسیای نەکردووە، ئەوەش فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیای توڕەکردووە.

وەرزشکارە 42 ساڵەکە، لەئێستادا یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی زینیت سانت پترسبۆرگی ڕوسی-یە، لەنێوان ساڵانی 2000 و 2016دا 144 یاری بەدرێسی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە کردووە.

فیدراسیۆنی ئۆکرانیا چەندین سزای لە دژی تیمۆشوک دەرکرد، کە پێکهاتوون لە:

1 / بێبەشکردن لەو مۆڵەتی ڕاهێنانەی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆکرانیاوە پێیدراوە.

2 / فیدراسیۆنی تۆپی پێ داوا لە حکومەت دەکات، یاریزانەکە لەسەرجەم ئەو خەڵات و ڕێزلێنانانە دابماڵێت، کە بەهۆی هەڵبژاردەی نیشتیمانییەوە بەدەستیهێناوە.

3 / داماڵینی یاریزانەکە لەسەرجەم ئەو ناسناوانەی لەناوخۆی ئۆکرانیا بەدەستیهێناوە.

4 / بێبەشکردنی لەهەر چالاکیەکی وەرزشیی لە ئۆکرانیا بۆ هەتا هەتایە.

5 / سڕینەوەی لە لیستی یاریزانە نێودەوڵەتییەکانی ئۆکرانیا.

تیمۆشوک ساڵی 2009 بۆ بایرن میونشن یاریکردووە، حەوت ناسناوی بەدەستهێناوە، ساڵی 2013 جامی چامپیۆنزلیگی بەرزکردووەتەوە.

تیمۆشوک لەساڵی 2007وە بۆ یانەی زینیت یاریدەکات، لە ساڵی 2017وە وەک یاریدەدەری ڕاهێنەری یانە ڕوسییەکە دەستبەکاربووە.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی ڕیاڵ مەدرید و مباپێ لە هەینییەوە دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كڕیزیی شیعه‌كان ده‌ستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share