مۆرینیۆ لە لیژنەیەکی (یوێفا) کشایەوە

بەهۆی سزادانی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپاوە، جوزێ مۆرینیۆ لە لیژنەی بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی ئەوروپا کشایەوە.

مۆرینیۆ نامەیەکی ئاراستەی زڤۆنیمێر بۆبانی بەڕێوەبەری لیژنەی بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی ئەوروپا کردووە، تێێدا دەڵێت، “بەداخەوە ئاگادارتان دەکەمەوە لە کشانەوەم لە لیژنەکەتان، هەستدەکەم ناچارم ئەم بڕیارە بدەم، بڕیاریارەکەم بە ئەلیکساندەر چیفرینی سەرۆکی یوێفا ڕابگەیەنن.”

“مۆو” نووسیویەتی، “لیژنەکە کار بەو پرەنسیپانە ناکات کە لەسەری بونیادنراوە و گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، پێشتر باوەڕم پێی هەبوو، بەڵام لە ئێستاوە من لەگەڵ ئەو لیژنەیە کار ناکەم.”

لیژنەی بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی سەر بە (یوێفا) چەندین ڕاهێنەری گەورەی ئەوروپا لەخۆدەگرێت، کارەکانیان لە پێناو بەرەوپێشبردنی تۆپی پێی ئەوروپادایە.

دەستلەکارکێشانەوەی مۆرینیۆ دوای ئەوە دێت، کە بەهۆی توڕەبوون لە ئانتۆنی تایلەری ناوبژیوانی یاریی کۆتایی “یوروپا لیگ”، لەلایەن (یوێفا)وە سزای سڕکردنی چوار یاریی و 50 هەزار یورۆی بەسەردا سەپێنرا.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام لە قۆناغی خزمەتكردندایە

بابەتی دواتر

مباپێ داوای (250) ملیۆن لە پاریس و مەدرید دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(14) لە (26).. نهێنی هەڵبژاردەی مەغریبە

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی مەغریب، وەلید رگراگی بە کۆکردنەوەی لەدایکبووانی مەغریب و دەرەوەی مەغریب توانیویەتی تۆپی پێی وڵاتەکەی بەرەوپێش ببات.…
Total
0
Share