كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی سێرجی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پێش یارییەكەی دینامۆكیێڤ

“یاریزانەكان ئامادەن بۆ ئەوەی لەژێر فشار یاریبكەن”.

“هەموو ئەو یاریزانانەی بانگهێشتكراون هەلی یاریكردنیان هەیە”.

” لە بەرشلۆنە تۆ دەبێت هەمیشە براوەبیت، پێویستە خۆشی و بردنەوە بگەڕێنینەوە بۆ هاندەران”.

” لە ڕاهێنانەكاندا فشارمان كردە سەر یاریزانەكان بۆ ئەوەی ڕێكخراو بین، پێویستە بەرشلۆنە بگەڕێنینەوە ئەو دۆخەی پێشتر تیایدا بووە”.

“دەزانین گرنگیی یارییەكەی دینامۆكیێڤ لە چیدایە”.

” من شانازی دەكەم كە لەم یانەیەم و نوێنەرایەتیی دەكەم، دەبێت هاندەران بەهێز بن”.

“قسەم لەگەڵ ئەگوێرۆ كرد و ئەو لەسەرخۆیە”.

“یاریزانەكان بەهرەیان هەیە و پێویستە لە یارییەكاندا پیشانیبدەن”.

“لە كاتە قورسەكاندا ئاستەمە خۆشی لە ژووری خۆگۆڕین ببینین، من بۆ ماوەیەكی كەم لەگەڵ یاریزانەكان دەبم”.

“گەڕانەوەی یاریزانە پێكراوەكان بۆ تیپەكە زۆر گرنگە”.

“قسەم لەگەڵ كۆتینیۆ كردووە و پێشتریش من ڕووبەڕووی فیكەی هاندەران بوومەتەوە، لەوكاتە قورسانەدا پێویستە پشتی یاریزانەكە بگیرێت”.

“هەزار ڕاهێنەر لە جیهاندا حەزیان بە جێگەكەی منە، وەك یاریزانی پێشوو شانازی دەكەم كە لەم یانەیەم”.

“دێمبیلی ماوەیەكی زۆرە لە یاریكردن دووركەوتووەتەوە، ئەو گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی هاوكاریی تیپەكەی بكات”.

بابەتی پێشتر

پاریس تاوتوێی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ڕامۆس دەکات

بابەتی دواتر

بەرازیل.. 25 ئەندامی باندێكی دزینی بانكەكان كوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share