هالاند لە یانەیەكی ئینگلتەرا نزیكبۆتەوە

DORTMUND, GERMANY – JANUARY 14: Erling Haaland of Dortmund is seen during the Bundesliga match between Borussia Dortmund and Sport-Club Freiburg at Signal Iduna Park on January 14, 2022 in Dortmund, Germany. (Photo by Lars Baron/Getty Images)

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری بروسیا دۆرتمۆند لە پەیوەندی كردن بە ڕیزەكانی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزییەوە نزیكبۆتەوە.

 زۆربەی ڕۆژنامەكانی ئینگلتەرا ئەم بەیانییە كۆك بون لەسەر ئەوەی هالاندی 21 ساڵ لە كۆتایی وەرز پەیوەندی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە دەكات.

پێشبینی دەكرێت گرێبەستی چوونی هالاند بۆ یانەی مانچستەر سیتی 100 ملیۆن پاوەندی تێبچێت.

ئەمە جگە لەوەی بڕە پارەیەكیش وەك پاداش بە بەڕێوەبەری كارەكانی دەدرێت.

پێشتر باوكی هالاند (ئالف ئانج) بۆ ماوەی سێ ساڵ لە یانەی مانچستەر سیتی یارییكردووە و هەر لەوێ كۆتایی بەكاروانی وەرزشی خۆی هێناوە.

هالاند لەلایەن یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە و پاریس سانجێرمانەوە چاودێری دەكرێت و هەرسێكیشیان ئامادەن گرێبەستی لەگەڵ ئیمزابكەن.

بابەتی پێشتر

ڤایرۆسی "هەوکردنی مێشک"ی یابانی بڵاوبووەتەوە و نیشانەکانی ئەمانەن

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ دەیەوێت تینوێتی خۆی بەرامبەر تۆتنهام بشكێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی دەچێتە چ یانەیەکەوە؟

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی بۆ ماوەى چوار مانگ لەگەڵ ئینتەرمەیامی یاریی ناکات، بۆیە دەنگۆی ڕۆیشتنی بەخواستن لەئارادایە. بەرشلۆنە ئامادەیە…
Total
0
Share