ڤایرۆسی “هەوکردنی مێشک”ی یابانی بڵاوبووەتەوە و نیشانەکانی ئەمانەن

دەسەڵاتی تەندروستیی ئوسترالیا ئاشکرایکرد کە ڤایرۆسی هەوکردنی مێشکی یابانی لە وڵاتەکە بڵاوبووەتەوە دوای ئەو لافاوەی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە.

ڤایرۆسی هەوکردنی مێشکی یابانی نەخۆشییەکی بکوژی گواستراوەیە، بەڵام ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە بەردەستە، دەبێتەهۆی سەرئێشەی توند، بێهۆشی “کۆما”، هەڵچوونی زۆر و گیانلەدەستدان.

لە کۆتایی مانگی شوباتەوە ڤایرۆسەکە لە شارەکانی باشووری ئوسترالیا بڵاوبووەوە و 17 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان دڵنیاکراوەتەوە بەو ڤایرۆسە.

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو ناوچانەی وڵاتەکە زانایان دەیگەڕێننەوە بۆ ئەو شەپۆلی گەرما و لافاو و گۆڕانکارییانەی ئاووهەوا کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.

چارەسەرێکی دیاریکراوی تەواو بۆ ئەو نەخۆشییە نییە کە لەئەنجامی ئەو ڤایرۆسەوە تووشی دەبن و دەگوێزرێتەوە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە.

دەسەڵاتی تەندروستیی ئوسترالیا ئاماژەی بەوەکردووە، تائێستا 1%ی ئەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون تووشی حاڵەتی توندی هەوکردنی مێشک بوون.

هەردوو وەزارەتی تەندروستی و کشتوکاڵی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، حکومەتی وڵاتەکە بڕی 51 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە تەرخانکردووە، بەمەبەستی گرتنەبەری هەر ڕێکارێکی پێویست لەوبارەیەوە و لەناویشیاندا کڕینی 130 هەزار ژەمی ڤاکسین، جگەلەوەی 15 هەزار ژەمی دیکە لە گەنجینەکانی وڵاتەکەدا هەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئۆمیکرۆنی ئامادەکردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاقیگەکانیان بە پێداویستییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابینکردووە و ڕۆژانە دەیان حاڵەت پشتڕاستدەکەنەوە.…
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر ئەنجامی پشکنینی دووگیانبوونی پیاوێک ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک کە گوایە پشکنینی پیاوێکی 60 ساڵە بە دوو گیان هاتووەتەوە ڕایگەیاند، “ئەوانەی…
Total
0
Share