شەپۆلێكی خۆڵبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتووەتەوە و شارەزایەكی كەشوهەوا وادەی كۆتاییهاتنی ئاشكرادەكات.
لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێكی باران و خۆڵبارین شارەكانی هەرێمی كوردستان و بەفریش هەندێك لە ناوچە شاخاوییەكانی گرتووەتەوە.
ئەحمەد تەمیمی، شارەزا و پێشبینیكاری كەشوهەوا ڕایگەیاند، شەپۆلەكە لە هەرێم و ناوچەكانی باكووری عێراقەوە دەستیپێكردووە و لە شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا تەواوی ناوچەكان دەگرێتەوە.
وتیشی، “شەپۆلەكە تائێوارەی ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ناوچەكان كۆتایی دێت”.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، بارستە هەوایەکى سارد شۆڕدەبێتەوە بۆ ناو خاکى هەرێم و پێشبینى دەکرێ ئەمڕۆ پلەکانى گەرما لە سەنتەری شارەکان (3-4) پلەى سیلیزى دابەزێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش بۆ ژێر سفرى سیلیزى نزم ببێتەوە.