ڤیدیۆ.. ئەو شۆفێرەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکەی کوشت دەستگیرکرا

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرەی ئاشکراکرد کە بە خێراییەکی زۆر لە خاوەن پێداویستییەکی تایبەتی دابوو و پاشان هەڵاتبوو.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” بەداخەوە دوێنێ لەناحیەی سکتان کەسێکی دڵڕەق کە پیکابێکی لێدەخوڕی بەخێراییەکی شێتانە کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی کردە قوربانی ودەستبەجێ کوشتی”.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئەوەی جێگای داخ بوو شۆفێرەکە دوای ئەو تاوانە هەڵات و خۆی نەکرد بە خاوەنی ڕوداوەکە، بەڵام ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا”.

هاتوچۆی هەولێر داوا لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیس دەکات کە لەکاتی دادگاییکردنی ئەو شۆفێرەدا تۆماری ڤیدیۆکە سەیربکرێتەوە تا بزانرێت کە چۆن لە کەسەکەی داوە و هەڵاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی خۆر عه‌مبار بكات سزادەدرێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر شوێنێك ئاوی له‌ده‌به‌نراو له ‌پله‌ی گه‌رمی به‌رز و بەر تیشكی…
Total
0
Share