بڕیارێكی نوێ لەبارەی هاوردەكردنی بەنزینەوە دەردەچێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رێگە بە كۆمپانیاكان دەدات بەنزین بەپێی كوالێتیی پێویست هاوردەبكەن، هەروەك هەناردەی بەنزین لە هەرێمەوە بۆ دەرەوە قەدەغەدەكات.

بەپێی فەرمانێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە بە ژمارە (835ن) لە ئەمڕۆ 26ی تەمموز بە واژووی كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە (وەكالەت) دەرچووە بڕیاردرا بە رەچاوكردن و پاراستنی كوالێتی بەنزین، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بدرێت بۆ هاوردەكردنی بەنزین.

هەر بەپێی فەرمانەكە رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.

ئەو بڕیارانە لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكانە بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین، وەك ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لەکاتی بیستنی زەنگی ئاگادارکردنەوە روو لە شوێنە گونجاو و پارێزراوەکان بکەن

ئاسایشی هەولێر، روو بە هاوڵاتییان رایگەیاند، لەکاتی بیستنی زەنگی ئاگادارکردنەوە روو لە شوێنە گونجاو و پارێزراوەکان بکەن بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە بەجێدەهێڵن

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە بە مەبەستی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆنگرە جێدەهێڵن…
Total
0
Share