عامری و فەیاز بۆ دیداری سەدر دەچنە حەنانە

هادی عامری و موقتەدا سەدر

بڕیارە ئەمڕۆ هادی عامری و فالح فەیاز بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدر بچنە نەجەف.

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی چاوەڕوانكراو هەریەك لە عامری و فەیاز و سەدر لە حەنانە-ی نەجەف كۆدەكاتەوە بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق.

بەپێی سەرچاوەكە، كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، هەر ئەمڕۆ هاوكات لەگەڵ كۆبوونەوەكەی حەنانە فراكسیۆنی سەدر “كۆبوونەوەیەكی گرنگ” ئەنجامدەدات.

كۆبوونەوەكان لەكاتێكدایە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی شەوی پێنجشەممەی نێوان موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر و نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسادا، سەدر، جەعفەر سەدری ئامۆزای پێشنیازكرد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

جەعفەر سەدر، پێشتر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە، ئێستا باڵیۆزی عێراقە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.

بابەتی پێشتر

خەلیفەی نوێی داعش دیاریکرا.. برای بەغدادییە

بابەتی دواتر

وادەی كۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارین ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share