ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوە عێراقی و ڕۆژئاواییەکانەوە ئاشکرایکرد، ئەو خەلیفە نوێیەی ڕێکخراوی داعش ڕۆژی پێنجشەممە دیاریکردووە برای خەلیفەی یەکەمی ڕێکخراوەکە ئەبوبەکر بەغدادییە.
لە نامەیەکی دەنگیدا کە لە ئینتەرنێت بڵاویان کردووەتەوە ڕێکراوەکە ناسنامەی خەلیفەی نوێی ئاشکراکردووە و دەڵێت، بە ئەبو حەسەن هاشمی قورەیشی بانگدەکرێت.
ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە دێت کە ئەبو ئیبراهیم قورەیشی لە مانگی ڕابردوودا کوژرا، کە لە ساڵی 2019دا وەک شوێنگرەوەی بەغدادی دانرا و بووبە خەلیفەی دووەم.
هەریەکە لە بەغدادی قورەیشی لەکاتی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکا بۆسەر شوێنی مانەوەیان خۆیان و خیزانەکانیان تەقاندەوە لە باکووری سوریا.
دوو بەرپرسیی باڵای ئەمنیی عێراقی بە ڕۆیتەرزیان وتووە، خەلیفە نوێیەکە ناوی ڕاستەقینەی جومعە عەوز بەدری-یە و برا گەورەی بەغدادییە.
بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کە نەیوستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ئاژانسەکەی وتووە، بەدری ماوەیەکی درێژ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای داعش بووە، کە کۆمەڵێک بوون پلانە ستراتیژی و بڕیارە گرنگەکانیان داوە.
لە نامە دەنگییەکەدا هاتووە، کە خەلیفەی پێشتر بەرلە مردنی قورەیشی وەک شوێنگرەوە دەستنیشانکردووە.