بایدن ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی حەوت ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ئەفغانستان بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی وڵاتەکە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی واژووی لەسەر ئەو بڕیارە کرد کە وڵاتەکەی ڕێگە بدات بە بەخشینی بڕی حەوت ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ئەفغانستان بۆ سەر دامەزراوە داراییەکانی وڵاتەکەی.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، بایدن نیوەی ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانەی لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا کەسوکاریان بوونەتە قوربانی و نیوەکەی دیکەی بۆ هاوکاریی مرۆیی لە ئەفغانستان خەرجدەکرێت.

ئەفغانستان لەکاتی ئەنجامدانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا کە باڵەخانەی سەنتەری بازرگانیی جیهانیی کردە ئامانج لە نیویۆرک و هەزاران کەسی تێدا بوونە قوربانی، بارەگای سەرەکیی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە بوو کە لەڕێگەی دوو فڕۆکەی ڕفێندراوەوە هێرشەکەی ئەنجامدا.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا بزوتنەوەی تاڵیبان داوای لە ئەمریکا کرد پارە سڕکراوەکانی ئەفغانستان کە لەدوای کۆنترۆڵکردنی وڵاتەکەوە لەلایەن تاڵیبانەوە دەستیبەسەردا گیرابوو بگەڕێنێتەوە و تاڵیبان ڕایگەیاند، کێشە ئابورییەکانی وڵاتەکە شەپۆلێکی گەورەی کۆچی دروستکردووە.

هەروەها وەزیری دەرەوەی حکومەتەکەی تاڵیبان ئەمیر خان موتەقی ڕایگەیاند، ئەو تەحەدییە گەورانەی ڕووبەڕووی وڵاتەکەمان دەبێتەوە دەکرێت خۆی لە نائارامی و ئاڵۆزیی ئابوریدا ببینێتەوە، بۆیە داوا لە ئەمریکا دەکەین پارە سڕکراوەکانی گەلەکەمان بگێڕێتەوە.

لەبەرامبەردا ئەمریکا ئەو داوایەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، “پێویستە لەسەر بزوتنەوەکە سەرەتا دانپێدانان و پاڵپشتیی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت”.

واشنتن نزیکەی 9.5 ملیار دۆلاری لە پارەی بانکی ناوەندیی ئەفغانستان سڕکردووە، ئابوریی وڵاتەکە کە پشتی زیاتر بە هاوکارییەکان بەستبوو ئێستا بەرەو داڕمان دەچێت تەنانەت حکومەتی نوێ ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرە سەرەکییەکانی دابینبکات.

لەدوای گرتنەدەستی دەسەڵات بزوتنەوەی تاڵیبان هەوڵدەدات باوەڕ بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بهێنێت کە سیاسەتی ئێستای جیاوازترە لە پێشوو، بەڵام سیاسەتی ناوخۆیی و بەتایبەت مامەڵەی لەگەڵ پرسەکانی ژناندا پێچەوانەی ئەوەی نیشانداوە.

بابەتی پێشتر

ڕاپەڕین.. تەرمی کچێکی 17 ساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانە کە شوێنی پەت بەملییەوە بووە

بابەتی دواتر

مەزڵوم عەبدی: بەرپرسیارێتیی هێرشی سەر زیندانی حەسەکە دەگرینەئەستۆ بەڵام داعش لە گەشەکردنەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دادەبەزێت

بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامانجی سەرەكییان كۆنترۆڵكردنی بەهای دۆلار و دابەزاندنی نرخەكەیەتی بەرامبەر بە دینار. بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی…
Total
0
Share