وەزیری پێشمەرگە و وەزیری بەرگریی عێراق لە سلێمانی كۆبوونەوە

وەزیری پێشمەرگە و وەزیری بەرگریی عێراق، هەماهەنگییەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دووپاتدەكەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، جومعە عناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق لە ڕێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازی لێكراوە.

لە دیدارەكەدا پرسی كولێژە سەربازییەكان و مەشقی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە، وەك ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەماهەنگییەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و عێراق لە كۆبوونەوەكەدا دووپاتكراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

هەستیاریی یان ئۆمیکرۆن.. چۆن دەزانیت کامیانە؟

بابەتی دواتر

ئەمریكا 14 ملیار دۆلار دەدات بە ئۆكرانیا بۆ دابینكردنی چەك

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share